برینداربوونی شەش خوێندکار بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە کەرەج
شەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۴   |  24-05-2025

بەوتەی سەرۆکی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئەلبۆرز، ئەمڕۆ شەممە ٣ی جۆزردانی ١٤٠٤، بەهۆی پێکدادانی دوو ماشێنی سەواری لە شەقامی ئۆستانداریی لە جەهانشاری کەرەج کە یەکێکیان هەڵگری خوێندکاران بووە، شەش خوێندکار برینداربوون.
ناوبراو وتیشی، لەم ڕووداوە جگە لە برینداربوونی ئەم شەش خوێندکارە، شۆفیری یەکێک لە سەوارییەکانیش برینداربووه کە سەرجەمیان بە مەبەستی چارەسەر پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مەدەنی کەرەج.