فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی كرێكارێك له‌ شاری نه‌غه‌ده‌
پێنجشەممە ۰۹-۰۹-۱۴۰۲   |  30-11-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارێكی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌ به‌ ناوی “فوئاد پاكنویس” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ به‌هۆی ڕووداوی كار، به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، فوئاد كرێكاری بیناسازی بووه‌ و دوانیوەرۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌كاتی كاركردندا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له‌ بینایه‌كی دوو نهۆمی دا كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌کانی هەواڵ، جه‌سته‌ی ئه‌و كرێكاره‌ له‌ چه‌ند لاوه‌ شكاوه‌ و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره‌.