برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌سنووری نه‌وسوود
هەینی ۲۷-۰۳-۱۴۰۱   |  17-06-2022
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “نۆدشه” به‌ناوی “محه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌مینی” به‌هۆی ئازار و لێدانی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د ئه‌مین” ته‌مه‌نی ٤١ ساڵ له گوندی “نروی” سه‌ر به شاری نه‌وسوود له‌لایه‌ن چەند کەس لە هێزه‌كانی سەر سنووری ڕژیمه‌وه بە توندی ده‌درێته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و لێدان و به‌هۆیه‌وه به تووندی بریندار ده‌بێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو پاش ڕووداوه‌كه بە دەستبەسەری دەگوازرێتەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری پاوه .