فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی لانیکەم ٨ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود
چوارشەممە ۰۸-۰۱-۱۴۰۳   |  27-03-2024

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ٨ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی داڵاهۆ، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و پاوە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوون.
ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوە، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا لانیکەم ٥ کۆڵبەر بریندار بوون.
ناوی ئەو پێنج کۆڵبەرە کە خەڵکی شارەکانی داڵاهۆ، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و پاوەن،بریتین لە؛ محەممەد مەحموودی، محەممەد یووسفی، ئیحسان نەزەری، ئومێد شەمسی و یاسین (ناوبانگ نادیار). ئەو پێنج کۆڵبەرە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراونەتەوە و باری تەندروستی کەسێکیان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
لە لایەکی دیکەشەوە، کاتژمێرە سەرەتایییەکانی ئەمڕۆ کۆڵبەرێک بەناوی سامان ڕۆستەمی خەڵکی جوانڕۆ و هەروەها ئێوارەی ڕابردووش دوو کۆڵبەری دیکە هەر لەو سنوورە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندارکراون کە تا ئێستا ناوەکانیان نەزانراوە.