فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی لانی کەم ٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان
چوارشەممە ۲۴-۰۱-۱۴۰۱   |  13-04-2022

ئێوارەی سێشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، هێزە چەکدارەکانی كۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لانی کەم ٥ کۆڵبەر بە ناوەکانی سەلام ئەعزەمی، ئارمان مستەفازادە خەڵکی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر، سەلام مورادی خەڵکی پاوە، ستار خەڵکی گوندی شمشێر و فەرزاد خەڵکی گوندی بانەوەڕە سەر بە شاری پاوە بریندار کراون.

شایانی باسە ئەم پێنج کۆڵبەرە بە چەکی ساچمەیی لە بەشی سەر و دەست و پشتیانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و بریندار بوون و کەل و پەلەکانیشیان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

جێگای باسە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەش کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی محه‌ممه‌دی مه‌ولودی له‌ سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە دەستڕێژی لێ کراوە و بە سەختی بریندار بووە.