برینداربوونی هاووڵاتییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە شنۆ
دوشەممە ۱۴-۰۳-۱۴۰۳   |  03-06-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردان، “محەممەدعەلی شیرۆ”، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “زمێ” سەر بە شاری شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار کرا.
شایانی باسە، محەممەدعەلی شیرۆ، لە کاتی کۆکردنەوەی گیای بەهاری لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە. ناوبراو بەشی لاق و سینگی بە گوللەی هێزە حکومەتییەکان پێکراوە و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ گواستراوەتەوە.