فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی هاووڵاتییەک لە سنووری شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۲۰-۰۳-۱۴۰۳   |  09-06-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردان، “جەعفەر گەردی” خەڵکی گوندی “شیناوێ” سەر بە شاری پیرانشار، لە سنووری شنۆ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە تەقەی لێکراوە و بریندار بووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە کاتی گەڕانەوە لە سنوور و بێ ئەوەیکە بارێکی قاچاغی لەگەڵ بێت، کراوەتە ئامانجی گوللەی ئەو هێزانە و دواتر بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار گواستراوەتەوە و لەو نەخۆشخانەیەدا نەشتەرگەری بۆ کراوە.