برینداربوونی هەشت کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود
دوشەممە ۱۶-۰۵-۱۴۰۲   |  07-08-2023
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژ، “ئیحسان ڕەسووڵی” و “نیما ئەعەزەمی”، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری پاوە و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “ئومێد وەیسی”، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری شاری نەوسوود بەسەختی بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، ئیحسان ڕەسووڵی، سینگی بەسەختی بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی “قودس”ی شاری پاوە، نەشتەرگەری بۆ کراوە. شایانی باسە، کۆڵبەرەکانی دیکەش بە تەقەی ئەو هێزانه دەست، زگ و سەریان بریندار بووە. پێویستە ئاماژە بکرێت کە هەموو ئەو کۆڵبەرانە پاش برینداربوونیان، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی، بۆ نەخۆشخانەی “قودس”ی شاری پاوە گواستراونەتەوە.