برینداربوونی ١٠ منداڵی کۆڵبەر لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ
چوارشەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۲   |  22-11-2023
بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکان لە ماوەی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لانیکەم ١٠ منداڵی کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بریندار بوون کە بەرزترین ئامار لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لانی کەم ٩ منداڵی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕژیم بریندار بوون و منداڵێک بە هۆی تەقینەوەی مین قوربانی بووە. هەروەها، ٩ کەسیان لە سنووری بانە و یەک منداڵ لە سنووری نەوسوود بریندار بوون، ٧ کەس لەو منداڵانە کە لە کاتی کۆڵبەری بریندار بوون خەڵکی سەقز، دوو کەسیان خەڵکی سنە و یەک منداڵیان خەڵکی نۆدشەیە.