برینداربوونی ١٠ کرێکاری خەڵکی ئەفغانستان بەهۆی تەقینەوە لە کورەیەکی خشت پەزی لە مەرودەشت
هەینی ۲۴-۰۱-۱۴۰۳   |  12-04-2024
ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوە بە هۆی ڕووداوی تەقینەوە لە کوورەیەکی خشت پەزی لە دەورووبەری مەرودەشتی فارس ١٠ کرێکاری خەلکی ئەفغانستان بریندار بوون کە حالی ٦ کەس لەو کرێکارانە بەهۆی سووتانی زۆر ناجێگیرە.
دوای ئەم ڕووداوە کە بەهۆی نەشتی گازەوە ڕووی داوە کرێکاران گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
شایانی باسە کە ساڵانە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی سەرمایەداری کۆماری ئیسلامی بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران گیانی خۆیان لەدەست دەدەن وە یان بریندار و کەم ئەندام دەبن.