برینداربوونی ١٣ کرێکار بەهۆی وەرگەڕانی پاسەکەیان لە شارستانی جوڵفا
یەکشەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۳   |  23-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، لە ئەنجامی وەرگەڕانی دوو پاسی هەڵگری کرێکاران لە شارستانی جوڵفا، لانیکەم ١٣ کرێکار برینداربوون.
بەپی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو پاسە کە هەڵگری کرێکارانی شارۆچکی پیشەسازی جوڵفا لە مێحوەری مەرەند بوون، بەهۆی خزبوونی جادە وەرگەڕاون. شایانی باسە، سێ کەس لەم کرێکارانە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی هادی شار.