برینداربوونی ١٥ كرێكار به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له بافق
پێنجشەممە ۲۱-۰۲-۱۴۰۲   |  11-05-2023
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی گوڵان، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی “چاه گه‌ز” له شارستانی بافق وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه ١٥ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هۆكاری ئه‌و ڕووداوه هێشتا ڕوون نەبوەتەوە به‌ڵام برینداره‌كان بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ساڵانه چه‌ندین كرێكار له‌كاتی هاتووچۆ به‌هۆی نائێستانداردبوونی سرویسی گواستنه‌وه و نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی ده‌بنه قوربانی. به‌وته‌ی سه‌رۆكی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران، ٤٣٪ی قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆ به‌هۆی نه‌بوونی به‌شی “ترۆما” له نه‌خۆشخانه‌كان گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.