فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی ١٨ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود
دوشەممە ۰۷-۱۲-۱۴۰۲   |  26-02-2024

شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ٥ی رەشەممە، هێزەکانی ڕژیم جێگیر لە سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەرێک کردبوو کە لانیکەم ١٨ کۆڵبەر لەوانە منداڵێکی کۆڵبەر تەمەن ١٤ ساڵ بە سه‌ختی بریندار بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوی ٧ کەس لەو ١٨ کۆڵبەرەی کە بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوون بریتییە لە: “محەممەد مۆرادی” خەڵکی ئاوایی ساروخان، “بێهنام خوسرەوی”، “حسێن بەهرامی” خەڵکی ئاوایی کلاش، میلاد (پاشناو نادیار) ، فەرزاد (پاشناو نادیار) ، ئارمان رەحمانی و مەحمود (پاشناو نادیار ) هەردووکیان خەڵکی سەلاس باوەجانی. بە پێی زانیارییەکان، باری زۆربەی ئەم کۆڵبەرانە لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.