برینداربوونی ٢٠ کرێکاری ئەفغانستانی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ
چوارشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۳ | 29-01-2025
![](https://komala.co/wp-content/uploads/2025/01/برینداربوونی-٢٠-کرێکاری-ئەفغانستانی-بەهۆی-ڕووداوی-هاتووچۆ.jpg)
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ، بەهۆی پێکدادانی مینی بوسی هەڵگری کرێکارانی ئەفغانستانی لەگەڵ پاسی هەڵگری سەربازانی وەزیفە لە دەورووبەر شارۆچکەی پیشەسازی عەلی ئاوای ئیوانەکی لە پارێزگای سمنان، لانیکەم ٢٠ کرێکار بە سەختی برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مینی بوسێکی هەڵگری ٢٣ سەربازی وەزیفە لە مەشهەد بەرەو تاران بەڕێوەبووە کە بەهۆی خزبوونی جادە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و لە مێحوەری گەورەڕێ “ڕەزا”، خۆی کێشاوە بە پاسی هەڵگری کرێکارانی ئەفغانستانی و بەهۆیەوە ٢٠ کرێکار برینداربوون کە ١٥ کەسیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشاخانەیەکی گەرمسار و پێنج کرێکارەکەی دیکەش، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تاران. شایانی باسە، دۆخی تەندرووستی دوو کەس لەم کرێکارانە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.