برینداربوونی ٢٠ کرێکاری شیرکەتی ئاسن جین بەهۆی وەرگەڕانی مینی بوسەکەیان
پێنجشەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۳   |  21-11-2024

بەهۆی وەرگەڕانی مینی بوسی هەڵگری کرێکارانی شیرکەتی “ئاسن جین” لە جادەی وەرەزقانسۆنگون، ٢٠ کرێکار برینداربوون کە پێنج کەسیان دۆخی تەندرووستیان ناجێگیرە. بەپێی ڕاپۆرتی پێوەندە گشتییەکانی ڕەهەندی تەندرووستی وەرەزقان، ئەم ڕووداوە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە جادەی نێوان وەرەزقانسۆنگون ڕوویداوە و بەهۆیە ٢٠ کەس برینداربوون کە ١٥ کەسیان بەشێوەی سەرەتایی چارەسەری پزیشکیان بۆ کراوە و پێنج کەسەکەی دیکەش گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز.