فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی ٣٠ کەس لە شاری لۆس ئەنجلێسی ئەمریکا
یەکشەممە ۲۹-۰۴-۱۴۰۴   |  20-07-2025

ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بەرگریی شارستانی لۆس ئەنجلێسی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ “ئۆتۆمبێلێکی نەناسراو” لە شاری لۆس ئەنجلێس، خۆی بەنێو قەرەباڵغییەکدا کێشاوە و بەهۆیەوە، ٣٠ کەس بریندار بوون کە هەندێکیان دۆخی تەندرووستیان ناجێگیرە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لۆس ئەنجلێس ئاشکرای کردووە، لە کۆی زیاتر لە ٣٠ی بریندار، چوار بۆ پێنج کەسیان بارودۆخیان ناجێگیرە و هەشت بۆ ١٠ کەسیش دۆخی تەندروستییان جێگیرە. شایانی باسە، ڕووداوەکە لە نزیک یەکتربڕینی سانتا مۆنیکا بۆلیڤار و ڤێرمۆنت ئەڤینۆ لە ڕۆژهەڵاتی لۆس ئەنجلێس ڕوویداوە. بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی لۆس ئەنجلێس ڕایگەیاندووە، ١٢٤ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی ڕووداوەکەن و هاوکاریی خەڵک دەکەن.