برینداربوونی ٣ سووتەمەنیبەر له پاوه
شەممە ۱۸-۰۴-۱۴۰۱   |  09-07-2022
ڕۆژی جومعە ١٧ی پووشپه‌ڕ، ٣ سووتەمەنیبەر له گوندی ‘هانه گه‌رمه‌ڵه”ی سەر بە شاری پاوه به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه و ته‌قینه‌وه‌ی گاز، به‌سه‌ختی برینداربوون كه ناوی دوو كه‌سیان بریتییه له: “ئه‌رده‌ڵان محه‌ممه‌د مۆرادی” و “زانیارحه‌میدیان”.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته،٣ سووتەمەنیبەرەکە له كاتێكدا به‌نزینیان له دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا و په‌یكان ده‌گوازته‌وه تووشی ئاگركه‌وتنه‌وه بوون و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گازی یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان هه‌ر سێكیان به‌سه‌ختی بریندابوون.