فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی ٣ کۆڵبەر له‌ سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
سێشەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۱   |  31-05-2022

ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردان دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی “کڵاش” ەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی “عومەر یەعقووبی” تەمەن ٤٩ ساڵ و “جەلال مروەتی” تەمەن ٤٥ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری ڕژیم بریندار کران و هاوكات كۆڵبەرێکی دیكه‌ی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی “سابیر ئیبراهیمی” ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە کاتی کۆڵبەریی لە بەرزاییەکانی سەر سنووری ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوو.
شایانی باسه که، ئه‌و کۆڵبەرانه‌ بە چەکی ساچمەیی و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لێکراوە و لە بەشی پشت، دەست، مل و کەمەریانه‌وه‌ بریندار بوون و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی ئه‌و شارانه‌ کراون.