فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی ٥٣ كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ كارخانه‌ی سیمین دەشت
چوارشەممە ۲۰-۱۰-۱۴۰۲   |  10-01-2024

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی به‌فرانبار، ته‌قینه‌وه‌یەک له‌ كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سه‌ته‌ی جوانكاری و بێهداشتی سیمین ده‌شت له‌ فه‌ردیسی كه‌ره‌ج ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ ٥٣ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی تێكه‌ڵاویەکی گازی بووه‌ و ده‌ستبه‌جێ كارخانه‌كه‌ ئاگری گرتووه‌. پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ و فریاكه‌وتنی خێرا، ڕێژه‌ی برینداره‌كان، ٢٣ كه‌س ڕاگه‌یێندرا، به‌ڵام دواتر ئاماری برینداره‌كان بۆ ٥٣ كه‌س بەرز بووەوە و باری ته‌ندرووستی چه‌ند كه‌سیان ناجێگیره‌.