لە چەند رۆژی رابردوودا كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌ناوی “سۆهه‌یب قهیتوونی” خه‌ڵكی جوانڕۆ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له سنووری نه‌سوود به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه. له‌لایه‌كی ترەوە كۆڵبه‌رێكی دیکە به‌ناوی “مه‌حموود شه‌مسی نژاد” خه‌ڵكی گوندی “جهولهنده“ی سه‌وڵاوا به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری مه‌ریوان به‌سه‌ختی برینداربووه و كۆڵبه‌رێكی دیكەش به‌ناوی “سه‌روه‌ر ڕه‌ستگار” خه‌ڵكی گوندی “سه‌ردووش“ی مه‌ریوان له سنووری “دۆڵه‌بی” مه‌ریوان فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و به‌سه‌ختی برینداركرابووه
هەروەها ڕۆژی ٣١ مانگی جۆزه‌ردان، چوار كۆڵبه‌ر به‌ناوه‌كانی “كه‌ماڵ ئه‌شته‌ری” ، “حه‌مزه قۆرئانخان” خه‌ڵكی بۆكان، “ڕه‌سووڵ ڕه‌حیم نژاد” و “ئاكۆ” خه‌ڵكی بانه، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له سنووری “هه‌نگه ژاڵه“، به‌سه‌ختی برینداربوون. به پێی دوایین زانیارییه‌كان، له ڕووداوه‌كه‌ی سنووری “هه‌نگه ژاڵه“، “ڕه‌سووڵ ڕه‌حیم نژاد” بڕبڕه‌ی پشتی پچڕاوه و ئه‌و سی كۆڵبه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی بانه له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.