فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی ٨ كرێكار له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ یه‌زد
هەینی ۱۱-۰۹-۱۴۰۱   |  02-12-2022

ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان له‌ سه‌ر جاده‌ی “ئه‌شكدز” بۆ “یه‌زد”، ٨ كرێكار به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی ئه‌و كارگه‌یه‌ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شاری یه‌زد به‌هۆی خراپی ڕێگا و بان و نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی تووشی ڕووداو‌ بووه‌ و بەو‌هۆیه‌وه‌ وه‌گه‌ڕاوه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا ٨ كرێكار به‌سه‌ختی برینداربوون كه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.