برینداربوونی پێنج کرێکار بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار لە هەولێر
دوشەممە ۱۲-۰۳-۱۴۰۴   |  02-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێرییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤، پێنج کرێکار، لە کاتی کارکردن لە پرۆژەی “فریاگوزاریی خێرای ئاوی” ههولێر، کەوتنە ژێر خۆڵەوە و برینداربوون.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە کە هەر پێنج کرێکارەکە لەژێر خۆڵەکەدا دەرهێنراون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و تەندروستیی هەموویان جێگیرە، تەنیا یەکێکیان نەبێت کە ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیشکی دایە.