سێ کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی “ئەدیب ڕەنجبەری، محەممەد ڕەشیدزادە و حەسەن فەرەجی”، هەروەها دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی “پەرویز قادری، خەڵکی شاری بانە و “پژمان ڕەمەزانی”، خەڵکی شاری بۆکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بەسەختی بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەوی چوارشەممە ١ی سەرماوەز، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “پژمان ڕەمەزانی” و “فەرزاد عەزیزی” خەڵکی شاری بۆکان و “حەسەن فەرەجی” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە بریندار بوون. پێشتریش، واتە لە شەوی سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، “پەرویز قادری”، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، محەمەد ڕەشیدزادە و ئەدیب ڕەنجبەری، تەمەن ٢٩ ساڵ، دوو کۆڵبەری دیکەی خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیم لە هەمان سنوور بریندار کرابوون.