ئارمان قاسمی، منداڵی تەمەن ١٧ ساڵ، ئاروین ڕەشیدی، تەمەن ١٩ ساڵ، کارۆ تەجروبەکار، محەممەد وەیسی، چوار کۆڵبەری خەڵکی سەقز و زاهیر کۆڵبەری خەڵکی بۆکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بەسەختی بریندار بوون.
ئێوارەی چوارشەممە ٨ی سەرماوەز، ئارمان قاسمی، منداڵی تەمەن ١٧ ساڵ و کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەقز بەناوی کارۆ تەجروبەکار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە سنووری بانە بریندارکران.
پێشتر واتە ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەز، ئاروین ڕەشیدی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.
هەروەها ئێوارەی شەممە ٥ی سەرماوەزیش، دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی محەممەد وەیسی، خەڵکی سەقز و زاهیر، خەڵکی بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون.
ئەو پێنج کۆڵبەرە بەهۆی سەختی برینەکانییانەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە. لەو بەینەدا، زاهیر، کۆڵبەری خەڵکی بۆکان نەشتەرگەری بۆ کراوە و بارودۆخی ئاروین ڕەشیدیش لە نەخۆشخانەی شەفای سەقز ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.