فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود
دوشەممە ۲۵-۱۰-۱۴۰۲   |  15-01-2024

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار کۆڵبەر کە سێ کەس لەوان منداڵن بە ناوەکانی “نەبی وەیسی، ئارەش کەریمی، نەوید ئەعزەمی و سالار مورادی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و بە لێدانی بەرد لەلایەن ئەم هێزانەوە بریندارکراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، دوو کۆڵبەری تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ بە ناوەکانی ئارەش کەریمی و نەوید ئەعزەمی لە کاتی کۆڵبەری کردن لە سنووری نەوسوود بە لێدانی بەرد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە بریندارکران. ئەو دوو کۆڵبەرە سەریان بە سەختی بریندارکراوە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی نەوسوود گواستراونەتەوە. هەروەها لە هەمان ڕۆژەدا، منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شارۆچکەی شاهۆی سەر بە شاری ڕوانسەر بەناوی سالار مورادی، لە کاتی کۆڵبەری کردن لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پشتی بریندارکراوە. لە لایەکی دیکەشەوە، شەوی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ بەناوی نەبی وەیسی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بەسەختی بریندارکراوە و بەمەبەستی چارەسەرکردنی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواستراوەتەوە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکی دانراوە.