فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی مەریوان، نەوسوود و بانە
هەینی ۲۵-۱۲-۱۴۰۲   |  15-03-2024

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەممە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری “هەنجیران”ی مەریوان، کۆڵبەرێکی لاو بەناوی ئالان محەممەدی تەمەن ٢٤ ساڵ بەسەختی بریندار بوو.
ئالان محەممەدی، خەڵکی مەریوان، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەی “کەوسەر” لە شاری سنە گواسترایەوە و باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
پێشتر واتە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممە، دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی “هەشەمێز” سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی کۆسار ئەحمەدی تەمەن ٢٤ ساڵ و کەیهان ئەحمەدی تەمەن ٤٣ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لاق، پشت و کەمەریان بریندارکرا.
هاوکات لە ڕۆژی چوارشەممە، کۆڵبەرێک بەناوی سەعدی حوسێنی، خەڵکی بانە لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بەسەختی بریندار بوو.