فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی چەند کۆلبەرێک لە سنووری نۆدشە
شەممە ۲۲-۰۷-۱۴۰۲   |  14-10-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نۆدشە بە تەقەی ڕاستەوخۆ چەند کۆلبەرێکیان بریندار کردووە و کۆمەڵێکی تر کۆلبەریان گەمارۆ داوە.
شەوی پێنجشەممە ٢٠ی ڕەزبەر، چەند کۆلبەرێک کە ژمارەیان نادیارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی سنووری نۆدشە برینداربوون و چەند کۆلبەرێکی دیکەش لە شەوی ڕابردووەوە لەژێر گەمارۆدان و لە بارودۆخی ئەوان هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. شایانی باسە، ناوی سێ کەس لەو کۆڵبەرە بریندارانە بریتین لە: عیماد مەحمودی، هیدایەت قادری و بێهروز (فامیلی نەناسراو)، خەڵکی سەلاس باباجانی و جوانڕۆن.