فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری پیرانشار
پێنجشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۳   |  15-08-2024

کاسبکارێکی خەڵکی پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی جێگیر لە سنووری ئەمشارە، بە سەختی بریندار کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، هیوا قادری، تەمەن ٣٨ ساڵ لە ناوچەی سنووری “کانی خودا”ی سەر بە شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لەو سنوورە بریندار کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی هیوا قادری، ئەم کاسبکارە تەقە لە لاقی کراوە و بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.