لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، کارمەندێکی ئیدارەی بەرق بە ناوی “جەمال مۆرادی” خەڵکی شاری سەقز ، لە کاتی کار بە هۆی تەزووی کارەباوە بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە، ناوبراو دەست و لاقی سوتاوە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەوسەر کراوە و لە بەشی icu لەم نەخۆشخانەیە خەوێنراوە. پێویستە ئاماژە بکرێت کە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کار، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لەئاست نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار، لە هۆکارە سەرەکییەکانی ڕوودانی ڕووداوەکانی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەیکە، ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران ساڵانە بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.