برینداربوونی کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار لە کرماشان
سێشەممە ۱۲-۰۴-۱۴۰۳   |  02-07-2024
بەهۆی ڕەچاونەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکار، کرێکارێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا، کرێکارێک بە ناوی “سابر محەممەدی” خەڵکی ئاوایی شان ڕەش و دانیشتووی سەرپێڵ زەهاو، لە کاتی کاردا بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە بە سەختی بریندار بووە. شایانی باسە ناوبراو لە ئێستادا لە بەشی چاوەدێری چڕی نەخۆشخانەی تاڵەقانیە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.