برینداربوونی کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار لە بۆکان
یەکشەممە ۰۲-۰۹-۱۴۰۴   |  23-11-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارێکی چاڵ هەڵکەن لە کاتی کار لە گوندی “قاراوا”ی سەربە شاری بۆکان، بەهۆی ڕەچاونەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار و بەربوونەوە بۆ ناو چاڵێکی ١٨ میتری، بەسەختی برینداربووە.
شایانی باسە، بەدوای ئامادەبوونی تیمەکانی فریاکەوتن، ئەم کرێکارە لە مردن ڕزگاری بووە و پاش هێنانەدەرێ لەناو چاڵەکە، لە لایەن پێرسۆنێلی ئۆرژانسەوە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان.