فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کرێکارێک لە شاری سمنان
یەکشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۰   |  06-03-2022

ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەممە کرێکارێک لە شارەکی پیشەسازی ”ئیوانکی” شاری سمنان،  لە کاتی کار کردن لە کارخایەیەکدا، بە هۆی ڕووداووی ئاگر کەوتنەوە لە شوینی کارەکەیدا بە داخەوە بریندار بوو.

جێی ئاماژەیە هەتا ئێستا زانیارییەک لەسەر هۆکاری دروستبوونی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە و هەروەها باری تەندروستی ئەو کرێکارە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار و نەبوونی ئیمکاناتی پێویست لە شوینی کارەکان لە ئێراندا، هۆکاری سەرەکی ڕوودانی ئەو کارەساتانەیە.