برینداربوونی کۆلبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری مەریوان
سێشەممە ۱۵-۰۳-۱۴۰۳   |  04-06-2024
ڕۆژی دووشەممە ١٤ی جۆزەردان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم جێگیر لە سنووری ساوجی مەریوان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێکی تەمەن ٤٤ ساڵ بەنێوی “موزەفەر ئەسەدرۆخ”ٓ خەڵکی گوندی “چاوگ” سەر بە شاری مەریوان،
بە سەختی بریندار کراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موزەفەر ئەسەدرۆخ لاقی بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی فەجری مەریوان گواستراوەتەوە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.