فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێکی تازەلاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود
پێنجشەممە ۰۲-۱۲-۱۴۰۳   |  20-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەشەممە،  منداڵێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بەناوی “هێژا شیری” تەمەن ١٧ ساڵ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو منداڵە کۆڵبەرە لە بەشی کەمەردا کراوەتە ئامانج و بە گوللەی ئەو هێزانە پێکراوە. بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ی زایینیدا، لانیکەم منداڵێکی کۆڵبەر کوژراوە و ١٨ منداڵی کۆڵبەریش بریندار کراون کە نیوەیان لە سنووری شاری نەوسوود تۆمار کراون.