برینداربوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
پێنجشەممە ۲۵-۱۲-۱۴۰۱   |  16-03-2023
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەممە کۆڵبەرێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەناوی مانی حەبیبی خەڵکی گوندی “حەشمەر” سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، لە سنووری “کەلە بەر” ی نەوسود کەوتە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم و بە سەختی بریندارکرا.
ئەم کۆڵبەرە مێرمنداڵە، دوای پێکرانی بە گوللەی هێزەکانی حکوومەت، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گواستراوە.