برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەلکی سەردەشت لە سنووری بانە
چوارشەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۲   |  08-11-2023
شەوی دووشەممە، ١٥ی خەزەڵوەر، سەمیع خەلیلی، خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە، بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بە بێ هیچ هۆکارێک، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و پاش کردنە ئامانجی، لێیان داوە.
ئەم کۆڵبەرە، لەم ڕووداوەدا، سینگ و لاقی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.