برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۰۷-۰۸-۱۴۰۲   |  29-10-2023
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری “کێلێ”ی ئەو شارە بەسەختی برینداربوو و باری تەندروستیی ناجێگیرە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەر، “سەروەر شەریفی”، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “کەوپێچ”ی سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری لە سنووری کێلێ بریندارکرا. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەروەر شەریفی لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم سەری بەسەختی بریندارکراوە و دۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە. هەروەها شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەر، کاروانێک لە کۆڵبەرانی خەڵکی جوانڕۆ و سەلاس باوەجانی لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیمەوە تەقەیان لێ کراوە و لانیکەم ١٥ کۆڵبەر بریندار بوون.