فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۲   |  15-10-2023

لە درێژەی بریندارکردن و کوشتنی بەرنامە بۆداڕێژراوی کۆڵبەران لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی دیکە لە لایەن ئەم هێزانەوە کرایە ئامانج و بە تەقەی راستەوخۆ بریندارکرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئومید کەریمی” خەڵکی ئاوایی “گوشخانی” سەر بە بەشی ناوەندی سەوڵاوا، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “هەنجیران”ی سەر بە مەریوان ، لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی راستەوخۆی لێکراوە و دەستی بە سەختی بریندار بووە. شایانی باسە ناوبراو بە هۆی قوورسی برینەکانییەوە بە مەبەستی نەشتەرگەری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیک لە تاران و تا ئێستا دوو جار نەشتەرگەری بۆ کراوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێری پزیشکەکان دایە.