برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە
شەممە ۲۷-۰۸-۱۴۰۲   |  18-11-2023
بەپێی راپۆرتەکان، رۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی سەقز بە ناوی “دیاکۆ رەمەزانی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “هەنگەژاڵی” بانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و بە قورسی بریندار بووە.
هەروەها سێ کۆڵبەری دیکە لە هەمان ڕۆژ بە ناوەکانی “سەلاح کەریمی” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، “ئازاد نووری” خەڵکی بانە و “حەمیدڕەزا حافزی” خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە، لە لایەن هێزە نیزامیەکانی ڕژیمەوە تەقەیان لێکراوە و بەسەختی برینداربوون.