فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری مەریوان
چوارشەممە ۱۶-۰۳-۱۴۰۳   |  05-06-2024

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی “سەلاح” خەڵکی ئاوایی هەڵوژانی مەریوان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری مەریوان، بریندار کرا.
شایانی باسە، ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە بنکە تەندروستیەکانی مەریوان کراوە. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنیزامییەکان بریندار کراون.