برینداربوونی کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود
پێنجشەممە ۲۹-۰۴-۱۴۰۲   |  20-07-2023
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی پووشپەڕ، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری شاری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆکارەوە کۆڵبەرێک بە ناوی سامان عەلیزادە بە سەختی بریندار بووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شان و باڵی ئەو کۆڵبەرە بە تەقەی ئەو هێزانە بریندار بووە. ناوبراو خەڵکی گوندی “کەڵاش باخان”ی سەر بە شاری جوانڕۆیە و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی، بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.