برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود
دوشەممە ۰۸-۱۲-۱۴۰۱   |  27-02-2023
ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕەشەمە کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی فەردین ڕۆستەم نژاد و تەمەن ٢۵ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری “کەلەبەر”ی شاری نەوسوود زگی پێکروە و بەسەختی بریندار بووە.
ئەو لاوە کۆڵبەرە خەڵکی گوندی “شمشێر”بووە و پاش برینداربوونی، بۆ نەخۆشخانەی “قودس” لە شاری پاوە گواستراوەتەوە و هەنووکەش لەژێر چاودێریی دەرمانی و پزیشکیدایە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئێستا باری تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە ناجێگیرە.