فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۱   |  06-03-2023

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “جەعفەر فاتیحی” لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان.

ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێک بە ناوی جەعفەر فاتیحی، تەمەن ٤۵ ساڵ و خەڵکی گوندی کەرجۆ لە نزیکی شاری سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “کەلەبەر”ی شاری نەوسوود بریندار کرا. شایانی باسەو ناوبراو دوای ئەوەیکە بریندار بووە، بۆ نەخۆشخانەی “کەوسەر”ی شاری سنە گواستراوەتەوە.