برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخوی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانه
یەکشەممە ۱۵-۰۵-۱۴۰۲   |  06-08-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی کارزان سەواری و خەڵکی شاری دیواندەرە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری شاری بانە بەسەختی بریندار بوو.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە تەقەی ئەو هێزانە باڵی ناوبراو بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە. شایانی باسە، هاوکات لە هەمان ڕۆژدا کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی مێهران ئەحمەدی و خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە سنووری شاری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.