برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
چوارشەممە ۲۳-۰۳-۱۴۰۳   |  12-06-2024
کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، نیوەشەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە ٢٣ی جۆزرەدان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری”سەرتەزێن”ی بانە کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان کردووەتە ئامانج و کۆڵبەرێک بە ناوی “ئارمان حسێنی” تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی سەقز بە سەختی بریندار بووە.