فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزکانی ڕژیم لە سنووری مەریوان
پێنجشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۴   |  24-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی “دانیال ساڵحی” تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “دووپلۆرە”ی سەر بە شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە سەختی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەکی مەریوان ڕاگوێزراوە.