برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی
یەکشەممە ۰۸-۰۵-۱۴۰۲   |  30-07-2023
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پاوە، بە هۆی کەوتنەخوارەوەی لە بەرزایییەکانی سنووری شاری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٧ی گەلاوێژ، “تەیب خەسرەوی”، کۆڵبەری خەڵکی گوندی “تین”ی سەر بە شاری پاوە، بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییی ناوچە شاخاوییەکانی سنووری شاری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو. شایانی باسە، ناوبراو پاش کەوتنەخوارەوەی، دەموچاوی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراوەتەوە.