فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی
شەممە ۲۱-۱۱-۱۴۰۲   |  10-02-2024

ڕۆژی هەینی ٢٠ی رێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی “رەشاد بابایی” خەڵکی شاری سنە، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو کەمەر، لاق و دەموچاوی بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستیەکانی هەورامان ڕاگوێزراوە و پاشان بە هۆی خراپی بارودۆخی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەیەک لە مەریوان گواستراوەتەوە.