فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە بانە
شەممە ۰۵-۰۱-۱۴۰۲   |  25-03-2023

ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “عەبدولڕەحمان ڕێحانی” تەمەن ٣٦ ساڵ بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی بریندار بوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، عەبدولڕەحمان ڕێحانی لە بەرزاییەکانی سنووری “سارداو”ی بانە تووشی ئەم ڕووداوە بووە. شایانی باسە، ناوبراو سەرەتا بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە و دواتر بە هۆی قووڵبوونی برینەکانی  بۆ نەخۆشخانەی شاریاری تەورێز گوازراوەتەوە.

هەر لەم پێوەندەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “شێخە سوور”ی سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی “ڕەحمەت قادرزادە”، بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی بەتوندی بریندار ببوو.