فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری ساوجیی
دوشەممە ۱۵-۰۸-۱۴۰۲   |  06-11-2023

شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ١٣ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “پێڵە”ی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “پەیام ڕەزایی”،
بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری ئەم شارستانە، بەتوندی بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ساوجیی مەریوان، بەهۆی کەوتنە سەر مین، تووشی ئەم ڕووداوە بووە و بەهۆیەوە، لاقێکی لەدەست داوە. شایانی باسە، پەیام ڕەزایی بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی، گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان. پێویستە ئاماژە بکرێت کە ساڵانە بە سەدان کۆڵەبەر کە بە هۆی نەبوون و دابین نەکرانی هەلی کار لە لایەن دەوڵەتەوە ڕوویان لەم کارە پڕمەترسیدارە کردووە، دەبنە قوربانی و گیانیان لەدەست دەدەن یاخود بریندار یان کەم ئەندام دەبن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەزۆربەی حاڵەتەکاندا بەشێوەی ڕاستەوخۆ تەقە لە کۆڵبەران دەکەن و دەیان کوژن.